News

Image

Breast Cancer Awareness Panel

پانێڵی هۆشیارکردنەوە لە شێرپەنجەی مەمک پێشکەش کرا
لە میانەی کەمپینی یەک مانگی هۆشیارکردنەوە لە شیرپەنجەی مەمک، بەشی زانستی وێنەی پزیشکی، لە فاکەڵتی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، رۆژی (٢٠٢٣/١٠/٢٦) پانێڵێکیان بۆ چەند پسپۆڕێکی بوارەکە ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا د. سەناریا شوان (پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک) باسی ئەو پشکنینانەی کرد، کە پێویستە پێش دەرکەوتنی شیرپەنجەی مەمک خانمان بیکەن، هەروەها بە ووردی نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە و جۆرەکانی دەستنیشان کرد و رێژەی مەترسیداری جۆرەکانی ڕوونکردەوە.
هەر لەو پانێڵەدا د. نارین نەوزاد (پزیشکی تیشک و سۆنار) باسی ئەو شێواز و ئامێرانەی پشکنینی کرد، کە دەتوانرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە شێرپەنجەی مەمک سوودی لێوەربگیرێت و کاریگەرییە لاوەکییەکانیان و ڕێژەی دروستی ئامێرەکانی ڕوونکردەوە، لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.
پانێڵەکە لە لایەن مامۆستا هەوار سەردار (رێکخەری بەشی ڕایدۆلۆجی) لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە پێشکەشکرا و لە بەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا خاتوو سارا علی (رادیۆگرافەر) باسی لە چۆنێتی ئامادەکردنی ئەو هاوڵاتیانە کرد کە دەیانەوێت پشکنینە جیاوازەکان بکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لە شێرپەنجەی مەمک. هەروەها شێوازەکانی پشکنینی نەخۆشییەکەی لە رێگەی ئامێرەکانەوە ڕوونکردەوە.
خوێندکارانی بەشی زانستی وێنەی پزیشکی سەر بە فاکەڵتی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتیش، بە سەرپەرشتی مامۆستا ڕەوا کامەران، بە چەند چالاکییەک و پێشکەشکردنی چەند پۆستەرێک دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بەشداریان کرد لە هەڵمەتی هۆشیارییەکەدا.

During a one-month breast cancer awareness campaign, the Department of Medical Imaging at the Faculty of Health Sciences of Qaiwan International University and Anwar Sheikha Medical City organized a panel featuring experts in the field on (October 26, 2023).
Dr. Sanaria Shwan (Breast Physician) discussed pre-cancer tests, breast cancer symptoms, types, and their respective risks, while Dr. Narin Nawzad (Radiologist) explained diagnostic methods, equipment, side effects, and device precision.
The panel was moderated by Ms. Hawar Sardar, the Coordinator of the Radiology Department at Anwar Sheikha Medical City. In addition, Ms. Sara Ali, (Radiographer) covered test preparation and instrumental diagnosis.
Students from the Department of Medical Imaging at Qaiwan International University, under the guidance of Ms. Rawa Kamran, actively participated in the awareness campaign, conducting various activities and presenting informational posters on breast cancer.