News

Image

Qaiwan International University (QIU) organized a seminar featuring Mr. Mzhda Sabuni

مژدە سابوونی لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی سیمیناریکی پێشکەش کرد
سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنان و پێداگۆجی ڕۆژی (٢٠٢٣/١٠/١١) سیمینارێکی بۆ بەڕێز مژدە سابوونی، داهێنەری کورد رێکخست، کە خاوەنی چەندین داهێنانە لە بوارەکانی تەکنلۆژیای زانیاری و ئەلیکترۆنیات.
مژدە سابوونی کە دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە سیمینارەکەیدا چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی بۆ بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی گێڕایەوە و هانی خوێنکارانیدا کە تواناکانیان بەهێز بکەن و دەستپێشخەریان هەبێت و داهێنان لە بوارەکانی خۆیاندا ئەنجام بدەن.
لە هەمانکاتدا مژدە سابوونی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی، بە ناوی خەڵاتی داهێنانی کوردستان (Kurdistan Innovation Award)، کە خەڵاتێکی ساڵانەی نێودەوڵەتییە و چەندین دامەزراوەی زانستی دیکەی جیهان تێیدا بەشدارن، تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی داهێنانەکانی گەنجان و خوێندکاران لە بواری تەکنەلۆژیادا.

On (October 11, 2023) the Development, Training, and Pedagogy Center of Qaiwan International University (QIU) organized a seminar featuring Mr. Mzhda Sabuni, a Kurdish innovator renowned for his numerous contributions to the realms of information technology and electronics. Hailing from Sulaimani and presently residing in Germany, Mr. Sabuni shared his inspirational journey with QIU’s students and faculty members. His address motivated students to fortify their skills, embark on entrepreneurial initiatives, and cultivate innovation within their respective domains.
Furthermore, it is noteworthy that Mr. Sabuni is actively engaged in a collaborative project with Qaiwan International University, known as the (Kurdistan Innovation Award). This prestigious annual accolade, supported by numerous scientific institutions, is designed to champion and nurture the inventive capabilities of young individuals and students within the sphere of technology.