سەنتەری راهێنان و پەرەپێدان (TDC) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، خولێکی راهێنانی دەربارەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ئەلکترۆنییەکان بۆ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستپێکرد.
خولەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رۆژی (٣/١٢/٢٠٢٣) دەستی پێکرد و راهێنانەکانیش لەلایەن پسپۆڕانی تەیبەتمەندی دادی و مامۆستایان و پسپۆڕانی فاکەڵتی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر لە
زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان پێشکەش دەکرێن.