- By Admin
- QIU,Event,Culture & Technology
International Forum on Education, Culture & Technology
دیداری نێودەوڵەتی (پەروەردە، کلتوور، تەکنەلۆژیا) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ئەنجامدرا
بە
سەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، لە یادی (٥٠) ساڵەی
دامەزراندنی (iCEPS)، ڕۆژی (٢٠٢٣/٦/٢٢) دیداری نێودەوڵەتی (پەروەردە،
کلتوور، تەکنەلۆژیا) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بەڕێوەچوو.
دیدارەکە
بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و زانکۆی (UiTM) مالیزی
بەڕێوەچوو، لە لەندەنەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر (عزیزوالحلیم بن یەحیا) بەرێوەبەری
جێبەجیکاری (iCEPS) وتاری کردنەوەی دیدارەکەی پێشکەش
کرد.
لە
بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (محمد حسێن)
بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای
حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی دەربارەی سیستمی پەروەردە و خوێندنی باڵا
لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو میکانیزمانەی پەیڕەوی
دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا.
پاشان،
بەڕێز (جەستن گرین) سەرۆک و بەرێوەبەری جێبەجیکاری هاوپەیمانی جیهانی بۆ
پەیوەندییە گشتییەکان لە وڵاتی ئیسپانیاوە وتارێکی دەربارەی "سوودەکانی
کلتوور و کاریگەریەکانی لەسەر بە براندکردنی شار و وڵاتەکان" پێشکەش کرد.
هەر
لەو بۆنەیەدا، خوێندکارانی یانەی میوزیک لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، بە
چەند چالاکییەک بەشداریان کرد و چەند پارچەیەک میوزیک و گۆرانییان پێشکەش
کرد.
هەر
لە میانەی بەرنامەکانی دیدارەکەدا، پانێڵێک دەربارەی (بەکارهێنان و
دەرفەتەکانی چات GPT لە ئەکادیمیادا) پێشکەشکرا، هەریەکە لە مامۆستا ئاکۆ
ابوبکر لە فاکەلتی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی نێودەوڵەتی
قەیوان، دکتۆرە وان ئەیدا اسحاق لە فاکەڵتی کارگێڕی و زانستە مرۆییەکان لە
زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، دکتۆر سیتی ئەزما یوسف لە فاکەڵتی دەرمانسازی
(UiTM)، دکتۆر ئەندراین حسین لە فاکەڵتی پزیشکی ددانی (UiTM)، بە شرۆڤە و
زانیارییەکانیان پانێڵەکەیان پێشکەشکرد.
لە
کۆتایی دیدارەکەشدا، دکتۆر اسماعیل بن عبدالرحمن (سەرۆکی زانکۆی
نێودەوڵەتی قەیوان) وتاری کۆتایی دیدارەکەی پێشکەش کرد و باسی ئەزموونی
زیاتر لە (٤) ساڵی خۆی کرد لە هەرێمی کوردستان، هەروەها باسی کلتووری
دەوڵەمەندی کوردی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە هەوڵی داوە کلتووری کوردی و
کلتووری مالیزی ئاڵوگۆڕ پێبکات و بەیەکتریان بناسێنیت.
A
commemoration of the 50th anniversary of the establishment of iCEPS, an
International Forum on Education, Culture & Technology (IInFECT),
was held at Qaiwan International University on June 22, 2023.
The forum was organized by iCEPS and UiTM in collaboration with Qaiwan International University.
In the beginning of the event, Prof. Dr. Azizul Halim bin Yahya, CEO of iCEPS, delivered the opening speech from London.
During
the forum, Asst. Prof. Dr. Mohammed Hussein (Director General-Head of
Apparatus of Supervision and Quality Assurance, Ministry of Education
KRG) delivered a speech on the higher education system in the Kurdistan
Region and highlighted the mechanisms they follow to improve the level
of higher education.
Following
this, Mr. Justin Green, (President & CEO Global Alliance for Public
Relations and Communication Management) from Spain, delivered a speech
on “The benefits of Culture and The Impact on Country Branding”. On the
same occasion, students of the Music Club of Qaiwan International
University performed a live musical performance.
Furthermore,
a panel discussion on "Chat GPT-Implications, Opportunities and
Measures in Academia" was presented by Mr. Ako Abubakr from the Faculty
of Engineering and Computer Science, Dr. Wan Aida Isaak from the Faculty
of Management and Social Sciences at Qaiwan International University,
Dr. Siti Azma Yusof from the Faculty of Pharmacy (UiTM), Dr. Andrean
Husin from the Faculty of Dentistry (UiTM), who presented the panel with
their commentary and insights.
The
meeting was concluded with a closing speech delivered by Dr. Ismail bin
Abdulrahman (President of Qaiwan International University) who shared
his experience of over four years in the KRG and talked about the rich
Kurdish-Malaysian cultural exchange he has been experiencing.