News

Image

Crimean-Congo Hemorrhagic Fever (CCHF)

کۆنفڕانسێک بۆ بەرگرتن لە پەتای (تای خوێنبەربوون) لە زانکۆی قەیوان بەڕێوەچوو
لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، ڕۆژی (٢٠٢٣/٧/٣١) کۆنفڕانسی (پەتای تای خوێنبەربوون ڕادەگرین)، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) و ڕێکخراوی ڤێتەرنەری بۆ ژیان بەڕێوەچوو.
لە کۆنفڕانسەکە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پسپۆڕەکانی بواری تەندروستی و پەتازانی و ڤێتەرنەری ئامادەبوون، لە دوو پانێڵدا گفتوگۆیان کرد لەسەر سەرجەم لایەنەکانی پەتاکە و مەترسییەکان و شێوازەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
لە پانێڵی یەکەمدا د. عوسمان جەمال (پسپۆڕی بواری پەتازانی) باسی لە یەکەم هێلی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوونی کرد، هەروەها د .پەیوەست جەمال (پسپۆڕی بواری ڤایرۆلۆجی) باسی تەیبەتمەندییەکانی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی کرد، هەروەها د. هەرێم ستار (پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان) باسی پەتای تای خوێنبەربوون و جیاوازییەکانی کردن، بە بەراوورد لەگەڵ پەتاکانی دیکە.
لە پانێڵی دووەمی کۆنفڕانسەکەشدا د. ناضم همزە (نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی وەزارەتی کشتوکاڵ) باسی لەو پلان و ڕێنمایی و ڕێکارانە کرد، کە وەزارەتەکەیان پەیڕەوەی دەکات، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە، هەروەها د. ڕەوا عبداللطيف (راگری فاکەڵتی دەرمانسازی لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان) باسی لە دژە ڤایرۆسەکان کرد کە وەک چارەسەر دەتوانرێت بۆ پەتای تای خوێنبەربوون سوودیان لێوەربگیریت.
هەر لە پانێڵی دووەمدا د. محمد عبدالجبار (نوێنەری بەشی کۆنتڕۆڵ و چاودێری نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی) باسی لەوەکرد کە پەتای تای خوێنبەربوون هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی گشتی و ئەو ڕێنمایی و ڕێکارانەشی ڕوونکردەوە کە وەزارەتی تەندروستی کاری لەسەر دەکات.
لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەشدا د. نەجمەدین حسن (نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO) داتاکانی بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوونی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکانی لە عێراقدا بەردەوام ژمارەی تووشبوان بە پەتاکە زیاددەکات، لە هەرێمی کوردستانیش پەتاکە تۆمارکراوە، بەڵام کەمترین تووشبوو لە عێراقدا لە پارێزگای سلێمانیدایە.
في (٢٠٢٣/٧/٣١) عقدت ندوة بخصوص "الحمى النزفية (CCHF)" تحت إشراف رئاسة جامعة قيوان الدولية، بالتعاون مع منظمة التنمية المدنية (CDO) ومنظمة الطب البيطري من أجل الحياة. وحضر المؤتمر عدد كبير من المسؤولين المعنيين من حكومة إقليم كوردستان، بالإضافة إلى خبراء الصحة و الأوبئة والطب البيطري.
خلال الجلسة الأولى، ناقش الدكتور عثمان جمال (اختصاصي الأوبئة) النهج الأساسي لمكافحة الحمى، بينما ركزت الدكتورة بيوست جمال (أخصائية علم الفيروسات) على خصائص فيروس الحمى. و في القسم الاخير من الجلسة الاولى، أوضح الدكتور هريم ستار (أخصائي الطب الباطني) تفاصيل الحمى النزفية و اختلافاته مقارنة بالأوبئة الأخرى.
وفي الجلسة الثانية من الندوة، عرض الدكتور ناظم حمزة (ممثل مديرية ضبط الجودة بوزارة الزراعة) خطط الوزارة وإرشاداتها وإجراءاتها الهادفة إلى منع انتشار الوباء. بالإضافة إلى ذلك، ناقش الدكتور رەوا عبداللطيف (عميد كلية الصيدلة في جامعة قيوان الدولية) الأدوية المضادة للفيروسات التي يمكن استخدامها كعلاج لـ الحمى النزفية. و أيضا خلال الجلسة الثانية، أكد الدكتور محمد عبدالجبار (ممثل إدارة مكافحة الأمراض المعدية ومراقبتها بوزارة الصحة) أن الحمى النزفية يشكل تهديدًا للصحة العامة وشرح الإرشادات والإجراءات التي تنفذها وزارة الصحة.
و في ختام الندوة، قدم الدكتور نجمالدين حسن (ممثل منظمة الصحة العالمية في السليمانية) بيانات عن انتشار الحمى النزفية في العراق وإقليم كردستان و اللتي ضهرت إن عدد الحالات في العراق في ارتفاع مستمر، فيما سجل إقليم كوردستان الوباء، مع تسجيل أقل عدد من الحالات في محافظة السليمانية.

On (July 31, 2023), a symposium titled "Crimean-Congo Hemorrhagic Fever (CCHF)" took place under the supervision of the Presidency of Qaiwan International University, in collaboration with Civil Development Organization (CDO) and Veterinary for Life Organization. The conference was attended by a significant number of relevant officials from the Kurdistan Regional Government, as well as health, epidemiology, and veterinary experts.
During the first panel, Dr. Osman Jamal (Epidemiologist) discussed the primary approach to combat the fever, while Dr. Paiwast Jamal (Virology specialist) focused on the characteristics of the CCHF virus. Lastly, Dr. Harem Star (Internal Medicine Specialist) elaborated on CCHF and its distinctions compared to other epidemics.
In the second panel of the conference, Dr. Nazem Hamza (the representative of the Quality Control Directorate of the Ministry of Agriculture) presented the ministry's plans, guidelines, and measures aimed at preventing the spread of the epidemic. Additionally, Dr. Rawa Abdullatif (the Dean of the Faculty of Pharmacy at Qaiwan International University) discussed antivirals that could be utilized as a treatment for CCHF.
Furthermore, during the second panel, Dr. Mohammed Abduljabbar (the Representative of the Department of Communicable Diseases Control and Surveillance in the Ministry of Health) emphasized that CCHF poses a threat to public health. He explained the guidelines and measures being implemented by the Ministry of Health.
Towards the conclusion of the conference, Dr. Najmuddin Hassan (the WHO Representative in Sulaimani) presented data on the spread of CCHF in Iraq and the Kurdistan Region. According to the data, the number of cases in Iraq is continuously rising, while the Kurdistan Region has recorded the epidemic, with the lowest number of cases being recorded in Sulaimani province