News

Image
  • By Admin
  • QIU,Biomedical Engineering,Event

The Prospects of Biomedical Engineering in the Kurdistan Region

پانێلی (ئایندەی ئەندازیاری پزیشکی) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بەڕێوەچوو
بەشی ئەندازیاری پزیشکی لە فاکەڵتی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر، لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، رۆژی (٢٠٢٣/٦/١٩) پانێڵی (ئایندەی ئەندازیاری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان) پێشکەش کرد.
لە سەرەتای ئیڤێنتەکەدا، دکتۆر احمد سیف اللە (راگری فاکەڵتی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر) بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و لە وتارێکدا پڕۆگرامی (بەشی ئەندازیاری پزیشکی) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ڕوونکردەوە.
پاشان لە پانێڵی یەکەمدا، کە تایبەت بوو بە بەرەوپێشچوونەکانی بواری ئەندازیاری پزیشکی، دکتۆر دیاری عبدالخالق (سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پزیشکی) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و دکتۆر ردوان بن محمد (سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پزیشکی) لە زانکۆی (UTM)ی مالیزی، باسی ئەو بوارە گرنگانەی ژیانیان کرد، کە دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە نەخۆشخانەکان و تاقیگەکان و دروستکردنی پەلی دەستکرد، ڕۆڵ و لێهاتوویی خۆیانی تێدا بەکاربخەن.
لە پانێلی دووەمدا، کە تایبەت بوو بە (پێداویستی نەخۆشخانەکان بە ئەندازیاری پزیشکی)، پڕۆفیسۆر دکتۆر محمد عمر (راوێژکاری هەناوی و هەرس و جگەر) و پڕۆفیسۆر دکتۆر فاروق حسن (راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی) زۆر بە ووردی باسی لەو بوارە گرنگانەی پزشکیان کرد، کە ئەندازیارانی پزیشکی دەتوانن ڕۆڵ و کاریگەریان تێیدا هەبێت و بەرەوپێشی ببەن.
لە پانێڵی سێهەمی ئیڤێنتەکەشدا، دکتۆر محمد علی مەحوی بەرپرسی (Inflection Control) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، زۆر بە گرنگییەوە باسی چۆنیتی چاودێریکردنی نەخۆشانەکانی کرد، لە ڕووی شێوازی دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ پاشەرۆی پزیشکی و ئاماژەی بەوەکرد کە لە شاری سلێمانیدا مانگانە (٦٠) تۆن پاشماوەی پزیشکی هەیە، هەروەها شێوازە زانستییەکانی لەناوبردنی پاشەڕۆکانی ڕوونکردەوە.
لە پانێڵی چوارەمیشدا، مامۆستا شێنێ علی (پسپۆڕ لە ئەندازیاری پزیشکی)، ئەزموونی خۆی باسکرد لە کارکردن لە کۆمپانیای (SIEMENS) لە بەشی دروستکردنی ئامێرە پزیشکییەکان لە ئەڵمانیا. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەو وڵاتانەی ئامێری پزیشکی داوا دەکەن، مەرجی تایبەتییان هەیە بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئامێرەکان کە بە شێوەیەک دروستبکرێن سەلامەت بێت بۆ مرۆڤ و ژینگە.
هاوکات خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری پزیشکی لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، بە پێشکەشکردنی چەند پڕۆژەیەکی بواری ئەندازیاری پزیشکی بە شێوەی پۆستەر، ئیڤێنتەکەیان دەوڵەمەند تر کرد و سەرەنجی ئامادەبوانیان بۆ پڕۆژەکانیان ڕاکێشا.
أقيمت نقاش علمي على "آفاق الهندسة الطبية في إقليم كوردستان" في جامعة قيوان الدولية في (٢٠٢٣/٦/١٩). وقد ضم الحدث عدة ندوات عن مستقبل الهندسة الطبية في إقليم كوردستان وأهمية مهندسي الطب في مختلف المجالات الطبية. كما تضمن الحدث عروض ملصقات علمية من طلاب قسم الهندسة الطبية في جامعة قيوان الدولية، حيث تم عرض آخر التحديثات والأبحاث حول العديد من الموضوعات المهمة ذات الصلة بالهندسة الطبية.

On (June 19, 2023), "The Prospects of Biomedical Engineering in the Kurdistan Region" event was held at Qaiwan International University. The event featured several panel discussions and esteemed panelists who shared valuable insights regarding the future of biomedical engineering in the region and the importance of biomedical engineers in diverse medical fields. The event also included poster presentations from students of all stages of the biomedical engineering department at Qaiwan International University in which latest updates and researches on many important topics relevant to biomedical engineering were illustrated.