کەژێ ئامانج بەرپرسی یانەی ژینگە لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان وەک یەکێک لە ئەندامانی تیمی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی (COP 28) کرا لە وڵاتی ئیمارات.
کۆنفرانسەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردو لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی هات، کەژێ ئامانج وەک گەنجێکی چالاک لە بواری ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەشداری ئەو کۆنفڕانسە گەورەیەی کرد.
کۆنفرانسی (Cop28) کۆنفرانسێکی جیهانی تایبەتە بە پاراستنی کەشوهەوا و ژینگە، لە ماوەی
(١٣) رۆژی کۆنفڕانسەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو ئاستەنگانە کرا، کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، رووبەڕووی جیهان دەبنەوە.