News

Image

A seminar on "how to start a business" was presented at QIU

سیمینارێک دەربارەی چۆنێتی دەستپێکردنی بزنس پێشکەش کرا
یانەی (کارسازان) لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان رۆژی (١٣/٦/٢٠٢٤) سیمینارێکی بۆ بەڕێز گەشتیار غەریب، دامەزرێنەری کارسازی شادمان، دەربارەی “بیرۆکەکان بۆ سەرکەوتنی ستراتیژی: هەڵبژاردنی دروست بۆ دەستپێکردنی کارەکەت” ڕێکخست.
گەشتیار غەریب لە سیمینارەکەیدا باسی لە رێگا دروستەکانی دەستپێکردنی بزنسی کرد و ئاماژەی بەوەکرد "گرنگترین کار کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ دامەزراندنی بزنس، دانانی ستراتیژە بۆ بزنسەکەت، هەروەها بە هێزکردنی توانا و لێهاتووییە، پێش دەستپێکردنی بزنس".